سەبارەت بە قەدەغەکردنی هاوردەکردنی چەند بەرهەمێکی کشتوکاڵی بڕیاردەدرێت

لۆگۆی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم رایدەگەیەنێت، گفتوگۆ لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵی حکومەتی فیدراڵ دەکەین سەبارەت بە قەدەغەکردنی هاوردەکردنی چەند بەرهەمێکی کشتوکاڵی.

لە راگەیەندراوێکدا کە بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم بڵاویکردووەتەوە ئاماژە بەوە دەکات، ”پێشوازیمان لە ژمارەیەک لە جووتیارانی سنووری پێنجوێن کرد و دیدارەکەمان تایبەتبوو بە چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی بەبازاڕکردنی بەروبوومەکانیان کە ئێستا بەرهەمەکانی شوتی، کاڵەک، خەیار، پیاز و بەرهەمە کشتوکاڵییەکانیان پێگەیشتووە”.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ”بڕیارماندا گفتوگۆ لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵی حکومەتی فیدراڵدا بکەین بۆ داخستنەوەی مەرزەکانی عێراق و قەدەغەکردنی هاوردەکردنی ئەو بەرهەمانەی لە سەرەوە ئاماژەمان پێدا بۆ ئەوەی بەروبوومە کشتوکاڵییەکانی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی پێنجوێن بەبازاڕبکرێت”.

دەشڵێت، ”بڕیاردرا نووسراوێک ئاڕاستەی ئەنجومەنی وزاری ئابوری بکرێت لە عێراق و لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی ئابوری عێراق گفتوگۆ بکرێت، بۆ ئەوەی بەزووترین کات مەرزەکان لە خواروو و ناوەڕاستی عێراق دابخرێنەوە تاوەکو جووتیارانی هەرێمی کوردستان زەرەرمەند نەبن، ئەمەش لەچوارچێوەی هەماهەنگی و هاوکاریی هاوبەشی نێوان هەردوو وەزارەت، بەپێی رۆژمێری کشتوکاڵی نێوان هەردوولامان”.

بابەتی پێشتر

لە بارەی چارەسەرکردنی کەموکوڕییەکانی رێگای بانی مەقانەوە بڕیاردرا

بابەتی دواتر

توێژینەوەیەك: زۆر بیركردنەوە ئازار بە مێشك دەگەیەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share