بانە.. پێنج كۆڵبەر كوژران و برینداربوون

بەهۆی تەقەلێكردنیانەوە لەلایەن هێزەكانی ئێران كۆڵبەرێكی خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستان كوژرا و چواری دیكە برینداربوون.

كاتژمێر 3ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزە چەكدارەكانی ئێران لە سنووری سەرتەزێنی شاری بانە تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کرد، لە ئاکامدا كۆڵبەرێك كوژرا و چواری دیكە برینداربوون.

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاند، كوژراوەكە ناوی (شێرکۆ چاوشین)ی تەمەن 35 ساڵە و خەڵکی گوندی ورچەکی بانە-یە.

قوربانییەكە خێزاندار و باوکی منداڵێکە.

ڕێكخراوەكە ڕوونیشیكردەوە، چوار كۆڵبەرەكەی دیكە (بێهزاد خەڵکی مەریوان، محەممەد خەڵکی سەقز، هەژار خەڵکی بانە و دانا شەعبانی خەڵکی بانە)ن و قاچیان بە سەختی برینداربووە، ئێستا لە نەخۆشخانەی سەڵاحەدینی ئەیوبیی شاری بانە لەژێر چاودێریی پزیشکیدان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی هەولێر: ئەو کچەی ریکلامی بۆ بەنزینخانە کرد دەستگیرکرا و بەنزینخانەکەش داخرا

ئاسایشی هەولێر، رایگەیاند، ئەو کچەی ریکلامی بۆ بەنزینخانە کرد دەستگیرکرا و بەنزینخانەکەش داخرا. بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، بڵاویکردەوە، بەفەرمانی…
Total
0
Share