كۆبوونەوەی سێ قۆڵی: شاندی ھاوبەشی لایەنەکان سەردانی بەغداد دەکات

دیمەنێك لە كۆبوونەوەكە

كۆبوونەوەی سێ قۆڵی یەكێتی و پارتی و گۆڕان كۆتایی هات و بڕیاردرا شاندێكی باڵاى سياسى و حكوميى هه‌رێم بۆ تاوتوێكردنی كێشەكان سەردانی بەغداد بكات.

دوای نزیكەی پێنج كاتژمێر، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 8ی كانونی یەكەم كۆبوونەوەی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان لە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە هەولێر كۆتایی هات.

بەپێی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەکەدا چەند تەوەرێک خراونەتەڕوو لەوانە؛ پەیوەندییەکانی ھەولێر-بەغداد و دۆخی سیاسیی و خۆپیشاندانەکانی ئێستای ھەرێم.

لە ڕاگەیەنراوی كۆبوونەوەكەدا هاتووە، كۆبوونه‌وه‌ بڕياریدا به‌زووترين كات‌ شاندێكى باڵاى سياسى و حكوميى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى به‌غداد بكات بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فيدراڵ و لايه‌نه‌ عێراقييه‌كان بۆ‌ گه‌يشتن به‌ ڕێككه‌وتن و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان، به‌تايبه‌تيش بابه‌تى ماف و شايسته‌ دارايييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و جێگيركردنيان له‌ پڕۆژه‌ياساى بودجه‌ى 2021ى عێراقدا.

لە بەشێكی دیكەیدا هاتووە، “كۆبوونه‌وه‌ جه‌ختى له‌سه‌ر پشتگيريى چاكسازييه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ داهات و خه‌رجيى هه‌رێم و گرتنه‌به‌رى هه‌موو هه‌نگاوێكى پێويست كرده‌وه‌ بۆ دابينكردنى موچه‌ى مانگانه‌ى موچه‌خۆران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى داوا ڕه‌واكانيان”.

كۆبوونه‌وه‌كە جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه‌ “خۆپيشاندانى مه‌ده‌نيانه‌ى دوور له‌ گرژى و په‌لاماردانى دامه‌زراوه‌ فه‌رمييه‌كان و سه‌روماڵى هاووڵاتيان، مافێكى ڕه‌وايه‌ و لايه‌نه‌كان جه‌ختيان له‌ به‌رپرسياريه‌تيى هاوبه‌ش كرده‌وه‌ له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندييه‌ باڵاكانى هاوڵاتيان بۆ تێپه‌ڕاندنى دۆخى نه‌خوازراوى هه‌رێمى كوردستان، چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ و قه‌يرانه‌كان، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دييه‌كان و پارێزگاريكردن له‌ قه‌واره‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌ چوارچێوه‌ى ده‌ستوردا”.

بابەتی پێشتر

بەرشلۆنە بۆ توندوتۆڵکردنەوەی هێڵی بەرگری شەش بژاردەی لەبەردەمدایە

بابەتی دواتر

ئەمریكا بەكارهێنانی ڤاكسینەكەی فایزەری پەسەند كرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
20
Share