هەرێم.. لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا تەنها دوو كەس بە كۆرۆنا مردوون

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەماوەی 24 كاتژمێردا 97 كەسی نوێ تووشی كۆرۆنا بوون، دوو كەسیش بە هەمان هۆكار مردوون.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا لەبارەی ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی پەتای كۆرۆنا ئەمڕۆ دووشەممە 18ی كانونی دووەم ڕایگەیاند، “لە هەرێمی كوردستان 97 كەسی نوێ تووشی كۆرۆنا بوون، زۆرترین ژمارەی توشبوونیش لە پارێزگای دهۆك بووە كە 45 كەس توشبوون”.

لەبارەی مردن بە كۆرۆنا تەندروستیی هەرێم ئاشكرایكردووە، “لەو ماوەیەدا تەنها دوو توشبووی كۆرۆنا لە هەرێم گیانیان لەدەستداوە، كە لە پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان بوون”.

ژمارەی ئەو كەسانەشی لەو ماوەیەدا چاكبوونەتەوە بریتییە لە 963 كەس.

وردەكاریی توشبوون و مردن و چاكبوونەوەی كۆرۆنا لە هەرێم..

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئێستا هەموو كاردانەوە ناوخۆیی و هەرێمی و نێودەوڵەتییەكانی هێرشەكەی سەر هەولێر ئاشكرادەكات

كاردانەوەكانی هێرشە موشەكییەكەی شەوی ڕابردووی سەر هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان بەردەوامن. جگە لە كەسایەتی و لایەنەكانی ناوخۆی هەرێمی…
Total
0
Share