بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بۆ 150،250 دینار بەرزبووەوە

بەیانی ئەمڕۆ لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق، بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بۆ 150 هەزار و 250 دینار بەرزبووەوە و بەو جۆرەش بەربەستی 150 هەزاری تێپەڕاند.

لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا بەهای دۆلاری ئەمریکی بەردەوام بووە لە بەرزبوونەوە، لەماوەی رابردوودا بەهای 100 دۆلار کەمتر بوو لە 148 هەزار دینار، بەڵام رووی لە بەرزبوونەوە کرد.

ئێوارەی دوێنێ، عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، رۆژانە زیاتر لە 250 ملیۆن دۆلار بانکەکە فرۆشی هەیە و ئەوەش پێویستییەکانی داواکارییەکان بۆ مامەڵە دەرەکییەکان دابیندەکات.

پارێزگاری بانکی ناوەندی جەختی لەوەشکردووەتەوە، یەدەگی دۆلاری عێراق کافییە، یاخود بەسە بۆ ئەوەی هاوسەنگی بۆ بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار بەدیبهێنێت.

بابەتی پێشتر

لەسەر راوکردنی باڵندەی کێوی لە شارباژێر کەسێک دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

ئەندامانی G7 داوای دوورکەوتنەوە لە گەورەکردنی کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراست دەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار بەرزبووەوە

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوکرانەوە، نرخی دۆلار بەرزبووە. لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی، لەكاتی…
Total
0
Share