ئەندامانی G7 داوای دوورکەوتنەوە لە گەورەکردنی کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراست دەکەن

وەزیرانی دەرەوەی گروپی حەوت داوایان لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد خۆیان لە هەر هەنگاوێک کە ببێتە هۆی زیاتر پەرەسەندنی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە بەدوور بگرن.

لە بەیاننامەیەکدا وەزیرانی دەرەوەی گروپی حەوت ئاماژەیان بەوەکرد، ”نیگەرانی قووڵی خۆمان دەردەبڕین سەبارەت بە پەرەسەندنی ئاستی گرژییەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کە هەڕەشەی هەڵگیرسانی ململانێیەکی گەورەتر لە ناوچەکەدا دەکات و جارێکی دیکە داوا لە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین خۆیان بەدوور بگرن لە پەرەسەندنی دۆخەکە”.

ئەوەشیان خستووەتەڕوو، ”هیچ وڵاتێک سوودمەند نابێت لە پەرەسەندنی زیاتری گرژی و ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دەبێت بەردەوام بین لە کارکردن بۆ رێگریکردن لە توندوتیژی و تۆڵەسەندنەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا: داننان بە دەوڵەتی فەڵەستین دەبێت بەشێک بێت لە پلانی ئاشتی

کیر ستارمەر، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رایدەگەیەنێت، داننان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا، دەبێت بەشێک بێت لە پلانێکی فراوان بۆ ئاسایشی…
Total
0
Share