خوێندنی باڵا لەبارەی دەرماڵەی خوێندکارانەوە زانیاری ئاشکرادەکات

لەبارەی دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ ئەمساڵ، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم، زانیاریی نوێ دەخاتەڕوو.

د. توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە مانگی تەمموزی ئەمساڵدا بە نووسراو داوامان لە وەزارەتی دارایی هەرێم کرد کە رەزامەندی بدرێت دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ ئەمساڵی خوێندن هاوشێوەی ساڵانی رابردوو بەردەوامبێت.

وتیشی، “وەزارەتی دارایی رەزامەندی دەربڕی و نووسراوی ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران کردووە، ئێستا چاوەڕوانی رەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیران دەکەین”.

باسی لەوەش کرد، “هەرکاتێک ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی دەربڕی دەست بە دابەشکردنی دەرماڵەی خوێندکاران دەکرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share