بەهای دۆلار بەرزبووەوە و نرخی نەوتی دابەزاند

نرخی نەوت رووبەڕووی دابەزینێکی کەمبووەوە، ئەوەش دوای ئەوەی بەهای دۆلاری ئەمریکی لە مامەڵەکانی چوارشەممەدا بەرزبووەوە.

خواست لەسەر نەوتی خاو بە دراوی ئەمریکی سنووردار بوو، بەڵام زیادبوونی مەترسییەکانی دروستبوونی کێشە لە دابینکردنی نەوتدا لەنێوان ململانێی توندوتۆڵی دەریای سووردا، دابەزینی نرخی نەوتی سنووردار کرد و زیانی زۆری پێنەگەیاند.

نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 36 سەنت دابەزی بۆ 77 دۆلار و 93 سەنت بەرامبەر هەر بەرمیلێک و نرخی نەوتی خامی تێکساسیش نزیکەی 43 سەنت دابەزی و نرخی هەر بەرمیلێک بووە 71 دۆلار و 97 سەنت.

رۆژی چوارشەممە نرخی دۆلاری ئەمریکی لە بەرزترین ئاستی مانگەکەی نزیکبووەوە، دوای لێدوانی بەرپرسانی بانکی ناوەندی ئەمریکا کە پێچەوانەی پێشبینییەکانی کەمبوونەوەی بەرچاوی رێژەی سوودە، بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار خواستی لەسەر کڕینی نەوت بە دۆلار کەمدەکاتەوە.

 

بابەتی پێشتر

عێراق سکاڵای لە دژی ئێران لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان تۆمارکرد

بابەتی دواتر

لە رووداوێکی هاتوچۆدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share