زیادکردنی دارچین و دەنکی بیبەری رەش بۆ چا ئاستی شەکری خوێن دادەبەزێنێت

لە کۆنەوە بەهاراتەکان بە شێوەیەکی بەرفراوان وەک بەشێک لە کەرەستەکانی ئامادەکردنی خۆراک و دەرمان و چارەسەری بەکاردەهێنرێن بەهۆی سوودە گرنگە تەندروستییەکانیانەوە.

بەپێی ئەوەی رۆژنامەی هیندستان تایمز بڵاویکردووەتەوە، زیادکردنی دارچین و بیبەری رەش بۆ چا دەبێتە هۆی باشترکردنی بەڕێوەبردنی نەخۆشی شەکرە.

لەم ساڵانەی دواییدا بەکارهێنانی بەهاراتەکانی وەک دارچین و بیبەر لە بەکارهێنانی جۆراوجۆری ئامادەکردنی خۆراکدا سەرنجی زۆری بەدەستهێناوە بەهۆی تایبەتمەندی تێرکردنی تامەکان، لەگەڵ سوودە تەندروستییەکان کە پێویستیان بە لێکۆڵینەوەی زیاتر دەبێت.

گرنگیی دارچین چییە؟

دارچین بەهاراتێکی گەرم و شیرینە کە پێکهاتەی چالاکە زیندووەکانی وەک سینامالدەهید و ترشەکەی تێدایە، کە لێکۆڵینەوەیان لەسەر کراوە کاریگەرییان لەسەر ئاستی شەکری خوێن هەیە. توێژینەوەکان باس لەوە دەکەن کە دارچین دەتوانێت هەستیاری ئەنسۆلین باشتربکات، ئەوەش رێگە بە خانەکان دەدات باشتر گلوکۆز لە خوێنەوە هەڵبمژن.

گرنگیی بیبەری رەش چییە؟

بیبەری رەش پایپەرینی تێدایە کە پێکهاتەیەکە بە کاریگەری دژە ئۆکسێنەر و دژە هەوکردن ناسراوە، لە کاتێکدا لێکۆڵینەوەکان لەسەر کاریگەری راستەوخۆی بیبەری رەش لەسەر ئاستی شەکری خوێن بە بەراورد بە دارچین سنووردارە، بەڵام توانای بەرەوپێشبردنی هەرس و میتابۆلیزمی هەیە و دەتوانێت بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ پشتگیری لە کۆنترۆڵکردنی گشتیی شەکری خوێن بکات.

زیادکردنی بیبەری رەش بۆ چا دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە هەڵمژینی ماددە خۆراکیەکانی پێکهاتەکانی تری ناو چایەکە، کە رەنگە سوودە تەندروستییە گشتییەکان زیادبکات.

بۆ زیادکردنی دارچین و بیبەری رەش بۆ چایەکەت، دارچینی تازە یان تۆزی دارچینی وردکراو و دەنکە بیبەری رەشی تەواو هەڵبژێرە، بۆ ئەوەی باشترین تام و سوودی تەندروستی تەواو بەدەستبهێنیت.

دارێکی دارچین یان کەوچێکی چا دارچینی وردکراو و هەندێک دەنکی بیبەری رەش بۆ ماوەی چەند خولەکێک لەناو قۆری چایەکەدا دابنێ، دەتوانیت جۆرە جیاوازەکانی چا تاقی بکەیتەوە، وەک چای رەش، چای سەوز یان چای گیایی.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەكەمی بۆ هەمواری یاسای باری كەسێتی كرد

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share