ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەكەمی بۆ هەمواری یاسای باری كەسێتی كرد

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبووەوە و خوێندنەوەی یەكەمی بۆ هەردوو پڕۆژەی تایبەت بە هەمواری یاساكانی باری كەسێتی و لێبوردنی گشتی كرد.

فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، لە كۆبوونەوەكەدا خوێندنەوەی یەكەم بۆ هەمواری یاساكانی لێبوردنی گشتی و باری كەسێتی كراوە كە پێشتر ناكۆی لەسەر بووە.

ئاماژە بەوەش كراوە، هەر لەكۆبوونەوەكەدا تاوتوێكردنی پڕۆژەیاسای پەسەندكردنی رێككەوتنی گواستنەوەی ئاسمانی لە نێوان عێراق و سوریا دواخراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: لە دوو رۆژی داهاتوودا بەغداد پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی فەرمانبەران دەنێرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت لە دوو رۆژی داهاتوودا بەغداد پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی فەرمانبەران رەوانە بكات،…
Total
0
Share