لەبارەی میوەی لەکیسەکراو هۆشداریی بە دایکان و باوکان دەدرێت

لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا بەرهەمێکی خۆراکی خواستێکی زۆری پەیداکردووە، ئەویش میوەی لە کیسەکراوە، کە لەلایەن دایکان و باوکانەوە بۆ منداڵەکانیان لە کاتی چوونە دەرەوەکانیاندا بەکاردەهێنرێت، شارەزایانی بواری تەندروستیش هۆشداریی لەبارەوە دەدەن.

پێگەی واشنتن پۆست بڵاویکردووەتەوە، 52 راپۆرت لەبەردەستدان کە ئاماژە بۆ بەرزبوونەوەی رێژەی قورقوشم لە خوێنی ئەو منداڵانەدا دەکەن کە میوەی لە کیسەکراویان پێدراوە لە 25 ویلایەتی ئەمریکا.

بەپێی راپۆرتەکە منداڵەکان میوەی لە کیسەکراویان لە مارکەکانی (WanaBana) و(Weis) و(Schnucks) پێدراوە کە دروستکراوی وڵاتی ئیکوادۆرن.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا هۆشداری لە بەکارهێنانی ئەو جۆرە کیسانە دەدات بە تایبەت ئەو جۆرانەی کە سێوی وردکراویان تێدایە و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات بڕێکی زۆر قورقوشمی تێدایە.

بە وتەی شارەزایانی بواری پزیشکی ژەهراویبوون بە قورقوشم زیان بە مێشکی منداڵ دەگەیەنێت و کاریگەرییەکەی دوورمەودا دەبێت، ئاستی زیرەکی و سەرنجی منداڵ کەمدەکاتەوە، تووشی کەمخوێنی و نەخۆشییەکانی دڵی دەکاتەوە و تەنانەت رەنگە بگاتە حاڵەتی مردنیش.

 

بابەتی پێشتر

پێنجەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ كتێب كرایەوە

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: هەوڵ دەدەین رێگاچارە بۆ پێدانی مووچەی مامۆستایان بدۆزینەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share