شاخەوان عەبدوڵا: دوو مووچە بەیەکەوە نانێردرێت

شاخەوان عەبدوڵا رایدەگەیەنێت، هیچ میکانیزمێک نییە کە بەغداد ناچاربکات دوو مووچە پێکەوە بنێردرێت.

شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، “بەپێی رێککەوتنەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق، هەرێم پابەندی خۆی دەردەبڕێت بەرامبەر مەرج و خاڵەکانی رێککەوتنەکان، بەغدادیش بەوپێیە مووچە دەنێرێت، بەڵام هیچ میکانیزمێک نییە بەغداد ناچاربکات دوو مووچە پێکەوە بنێرێت”.

لەبارەی دۆسیەی داهاتی نانەوتیی هەرێمەوە وتی، “داواکردنی 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتیی لە حکومەتی هەرێم ستەمێکی گەورەبوو، داوای بڕێکیان کرد کە بوونی نەبوو، بەڵام حکومەتی هەرێم لەپێناو مووچەخۆران بەو داوا ناڕەوایەی بەغداد رازی بوو”.

لەبارەی بەردەوامی حکومەتی هەرێم لە رادەستکردنی داهاتی نانەوتییەوە ئاماژەی بەوەکرد، “هەرێم بە رادەستکردنی 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتی رازی نابێت، چاوەڕێین تاوەکو کۆبوونەوە و کاری لیژنەکان تەواودەبێت، دواتر دەبێت لە داهاتی نانەوتیی هەرێم تەنیا %50 رادەستی بەغداد بکرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share