روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە

وەزارەتی دارایی عێراق لێدوانی ئەو پەرلەمانتارە رەتدەکاتەوە کە باسیلەوەکردبوو، تەیف سامی، وەزیری دارایی نیازی نییە خشتەی بودجە رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بكات.

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی عێراق کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەو لێدوانانە رەتدەکاتەوە کە لەلایەن ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە دراوە، کە لە بەشێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن بڵاوبووەتەوە و بانگەشەی ئەوە دەکات، تەیف سامی، وەزیری دارایی بەنیاز نییە خشتەی بودجە رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بکات.

دەشڵێت، جگە لە پێشکەشکردنی مامەڵەی تایبەت، هیچ گفتوگۆیەک لەنێوان وەزیر و ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەراندا نەبووە و باس لە رەوانە نەکردنی خشتەی بودجەی ئەمساڵ نەکراوە.

ئاماژە بەوەشدەکات، سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەران لە هەرێمی کوردستان، وەزارەت پابەندە بە جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی و یاسای بودجەی فیدراڵی، ماددەی 11 (یەکەم) و ماددەی 13.

سەبارەت بە مافی فەرمانبەران بۆ وەرگرتنی پاداشت و پلەبەرزکردنەوە، وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، “چەندینجار روونمانکردووەتەوە کە مافی سەرجەم فەرمانبەران پارێزراوە، بە پشتبەستن بە فەرمانی بەشی یاسایی، ئەمەش پێچەوانەی لێدوانەکانی ئەو پەرلەمانتارەیە”.

وەزارەتەکە دووپاتیشی دەکاتەوە، کشاندنەوەی پارەی دانراوی باج لە دەسەڵاتی خۆیدایە و بەپێی یاسایە و، بۆ دابینکردنی پارەی خەرجییەکان بەکارهێنراون و بە داهاتی نانەوتی دادەنرێت، “ئەمەش پێچەوانەی ئەوەیە کە ئەو پەرلەمانتارە بانگەشەی بۆ کردووە”.

ئەوەش رووندەکاتەوە، پابەندە بە دابینکردنی بودجە بۆ مووچەی مانگانە بەبێ هیچ دواکەوتنێک؛ مووچەی مانگی پێنج بۆ هەموو فەرمانبەران بە تەواوی دابینکراوە، بەبێ ئەوەی پێویست بە قەرزکردن لە داهاتی نەوت یان نانەوتی هەبێت.

سەبارەت بە هەموارکردنەوەی یاسای خزمەتگوزاری و خانەنشینی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، دارایی عێراق ئاماژە بەوە دەکات، بابەتەکە لەژێر لێکۆڵینەوەدایە، بەوپێیەی دەرکردنی هەر یاسایەک پێویستی بە هەژمارکردنی تێچوون هەیە، وەک لە یاسای بەڕێوەبردنی دارایی گشتیی دەوڵەتدا هاتووە.

وەزارەتەکە داوا لە هەموو لایەنەکان دەکات، وردبینی بکەن و خۆیان لە لێدوانێک بەدووربگرن کە متمانەیان پێی نییە، چونکە کاریگەریی نەرێنی لەسەر رای گشتی و رێڕەوی دارایی و ئابوریی دەوڵەت هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لوقمان وەردی: یاسای هەڵبژاردن هەموارنەكرێتەوە ناتوانرێت كاتی هەڵبژاردن دیاریبكرێت

جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پێنج فراكسیۆنی پەرلەمانی كوردستان داوای هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنمان كردووە كە…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: پێویستە هەولێرییە ناڕازییەکان پێگەی یەکێتی لە بەغداد بەهێزتربکەن

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، پێویستە هەولێرییە ناڕازییەکان پێگەی یەکێتی لە بەغداد بەهێزتربکەن. قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام…
زیاتر ببینە

دامەزراوەی میدیایی کەناڵ8: لاپەڕەکەمان بەهۆی هێرشی ئەلکترۆنیی ناڕەوای پەیجەکانی پارتی و نوسینگەی سەرۆکی حکومەت داخراوە

ئەمڕۆ لاپەڕەی کوردی/سۆرانیی کەناڵ8 لەلایەن کۆمپانیای مێتاوە ناچالاککرا، دامەزراوەکەش دەڵێت، داخستنی لاپەڕەکەیان بەهۆی هێرشی ئەلکترۆنیی ناڕەوای “پەیج و…
Total
0
Share