تەندروستیی عێراق: گۆڕاوی ئۆمیكرۆن بەخێرایی لە سەرانسەری وڵاتدا بڵاوبووەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو تووشبوون بە گۆڕاوی ئۆمیكرۆن بە خێرایی لە سەرانسەری وڵاتدا بڵاوبووەتەوە، زۆرینەی ئەو هاوڵاتییانەشی گەیەندراونەتە نەخۆشخانە ئەوانەن خۆیان ڤاكسین نەكردووە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماژەی بەوەكردووە، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو گۆڕاوی ئۆمیكرۆن بەخێرایی لە وڵاتدا بڵاوبووەتەوە، لەگەڵ بەرزبونەوەی ئامارەکانیش، ژمارەی ئەو کەسانەش کە دەخرێنەژێر چاودێری چڕی پزیشکییەوە بەرزبوونەتەوە.

وەزارەتەكە جەختی لەوەشكردووەتەوە، زۆرینەی ئەوانەی خراونەتە بەشی چاودێری ئەوانەن كە خۆیان ڤاكسین نەكردووە، بۆیە داوا لە هاوڵاتییان دەكات خۆیان ڤاکسین بكەن، چونکە بەرزبوونەوەی ئامارەکان مەترسییە لەسەر ڕەوشی تەندروستی.

لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیەندراوەكەدا تەندروستیی عێراق، داوا لە هاوڵاتییان دەكات پابەندی ڕێکارە خۆپارێزییەکان بن و خۆیان لەچوون بۆ شوێنی قەرەباڵغ بە دووربگرن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق تۆمەتباری تەقینەوەکەی 5ی ئۆکتۆبەری کەرکوکی دەستگیرکرد

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، دوای ئۆپەراسیۆنێکی چاودێری ورد، دەستگیرکردنی تۆمەتباری تەقینەوەی فرۆشگایەکی بازرگانی لە شاری کەرکوک راگەیاند. ئاژانسەکە…
Total
0
Share