باشترین ئەو خۆراكە سروشتییانەی دژە خەمۆكین

ئەگەر رۆژانە خواردنی تەنها سێوێك بتپارێزێت لە سەردانكردنی پزیشك بەپێی وتە بەناوبانگەكە، ئەوا توێژینەوەیەكی نوێ ئاماژەدەدات بەوەی خواردنی میوەی جۆراوجۆر چەندین سوودی هەیە، لەوانەش كەمكردنەوەی مەترسیی تووشبوون بە خەمۆكی لەگەڵ چوونە تەمەندا.

توێژینەوەكە لە كۆتایدا گەیشتە كۆمەڵێك بەڵگە لەسەر سوودە تەندروستییە درێژمەودا و بەرفراوانەكانی زیادكردنی میوە بۆ هەر سیستمێكی خۆراكی.

میوە لە ناوەندی تەمەندا
بەپێی ئەوەی پێگەی (New Atlas) لە (Nutrition, Health and Aging) گواستوویەتیەوە، توێژەران لە زانكۆی سەنگافورە تاوتوێی زانیارییەكانی 13 هەزار و 738 بەشداربوویان بە درێژایی دوو دەیە كردووە و گەیشتوون بەو ئەنجامەی ئەو كەسانەی لە ناوەندی تەمەنیاندا رۆژانە سێ بەش یان زیاتر میوەیان خواردووە، بەڕێژەی 21% كەمتر لەبەردەم مەترسیی تووشبوون بە خەمۆكیدا بوون لە ساڵانی دواتردا. ئەمەش بە تەنها خەمۆكی نەگرتووەتەوە بەڵكو بەهەمان شێوەی لە ئەركە ژیرییەكان، كەمخەوی، خراپیی یادگە و زیادبوونی ماندوێتیش ئەنجامی باشیان بەدەستهێناوە.

وون بوای كوە، توێژەری سەرەكی و مامۆستای بواری پزیشكی لە زانكۆی سەنگافورە دەڵێت، ئەنجامی توێژینەوەكەمان ئاماژەدەدات بە گرنگیی خواردنی میوە وەك رێوشوێنێكی خۆپارێزی دژ بە خەمۆكیی پەیوەندیدار بە چوونە تەمەنەوە.

سەبارەت بەو كەسانەش كە نەخۆشیی شەكرەیان هەیە، ئەو پسپۆڕە رێنوێنی دەكات بە هەڵبژاردنی ئەو جۆرە میوانەی گلۆكۆزیان كەمترە.

بەپێی توێژەران پارێزگاریكردن لەخود دژ بە خەمۆكی لە نێوان ساڵانی 40 بۆ 65ی تەمەندا دەبێت، ئەمەش دەبێتەهۆی پاراستنی تەندروستیی مێشك لە دەیەكانی داهاتوودا.

بابەتی پێشتر

تەرمی 13 کۆچبەری کورد گەڕێنرانەوە هەرێم

بابەتی دواتر

مانگی داهاتوو بەشێوەیەکی راستەوخۆ کاملا هێرس و دۆناڵد ترەمپ دیبەیتێک ئەنجامدەدەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بووەتە مەترسیی بۆ ئەمریکییەکان.. ڤایرۆسی ئیفلیجیی منداڵان لە ئاوەکانی نیویۆرکدا هەیە

ڤایرۆسی ئیفلیجیی منداڵان لە ئاوەکانی نیویۆرکدا تۆمارکراوە، دەسەڵاتی تەندروستیی ئەمریکاش باس لەوەدەکات دەکرێت مەترسیبێت بۆسەر هاوڵاتییانی ئەمریکا بەتایبەت…
Total
0
Share