بەڕێوبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی یەکەم ژەمە ڤاکسینی کۆرۆنای وەرگرت

کەمێک بەرلە ئێستا دکتۆر سەباح هەورامی، بەڕێوبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئەمڕۆ یەکشەممە 7ی ئازار وەک یەکەم کەس لە پارێزگای سلێمانی و یەکەم بەرپرسی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان ڤاکسینی دژی کۆرۆنای وەرگرت.

لەوبەرەیەوە دکتۆر سەباح هەورامی، بەڕێوبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، “ئەمڕۆ یەکەم بڕی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی لە هێڵی پێشەوەی ڕوبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا بەکاردەهێنرێت و کۆی پشکی سلێمانیش 1400 ژەمە کە هەر کەسێک دوو ژەمە ڤاکسین وەردەگرێت”.

وتیشی، “هەر کەسێک کە بە ڤاکسینەکە دەکوترێت پێویستە هەر ماکێک یان کاریگەرییەکی لەسەر دروستبوو لایەنی پەیوەندیدار ئاگادار بکاتەوە”.

سەبارەت بەوەی کە بەشێک لە خەڵک گومانیان لە ڤاکسینەکە هەیە چۆن ئەو وەک یەکەم بەرپرس ڤاکسینەکەی بۆ خۆی بەکارهێنا دکتۆر سەباح جەختیکردەوە، “ئەگەر گومانمان لە ڤاکسینەکە هەبێت نابێت بیدەین بە هیچ کەسێک بۆیە من شتێک لەسەر کارمەندەکانم تاقیناکەمەوە کە خۆم گومانم هەبێت و دڵنیا نەبم لێی”.

دکتۆر سەباح هەورامی داواشی لە حکومەت کرد کە ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕوبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا توندتر بکات چونکە بەپێی هەموو بۆ چوونەکان لە دوای 15ی ئازار ئامارەکانی توشبوون بە کۆرۆنا بەرز دەبنەوە و داواشی لە هاوڵاتییان کرد کە پابەندی ڕێنماییەکان بن.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانی کوردستان بڕگەیەکی دیکەی بۆ دانیشتنەکەی سبەینێ زیادکرد

بابەتی دواتر

پەرلەمانتارێك: "ئەگەر نرخی دۆلار كەمنەكرێتەوە یاسای بانكی ناوەندی هەمواردەكەینەوە"

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share