چی لەبارەی نەخۆشیی فایبرۆدیسپلەیژیا دەزانیت؟

فایبرۆدیسپلەیژیا نەخۆشییەکی دەگمەنی بۆماوەییە، کە تیایدا وردە وردە شانەکانی ماسولکە و بەستەرە شانەکانی ژێ و بەستەرەکان بە ئێسک جێگەیان دەگیرێتەوە، واتا کۆئەندامێکی جەستە دەگۆڕێت بە کۆئەندامێکی دیکە.

فایبرۆدیسپلەیژیا، لە ئەنجامی بازدان یان گۆڕان لە جینێکدا روودەدات بەناوی ACVR1 لەوکاتەی کۆرپە لە سکی دایکیدایە بە گشتی رەوتی نەخۆشییەکە لەسەرەتای منداڵیدا و پێش تەمەنی دە ساڵی دەستپێدەکات، لە سەرەتادا شان و مل دەگرێتەوە و دواتر بەرەو خوارەوەی جەستە دەڕوات و پەلەکان دەگرێتەوە.

ئەو کەسانەی تووشی نەخۆشییەکە دەبن توانای جوڵەیان کەمدەبێتەوە، هەروەها بڕبڕەی پشت و قەفەزەی سنگ نزیک دەبنەوە لە یەکتر و کێشەی هەناسەدان دروستدەبێت، هەندێک لەوانەی تووشی ئەم نەخۆشییە دەبن هیچ نیشانەیەکیان نییە یان تەنها چەند نیشانەیەکی کەمیان هەیە.

رەنگە پزیشکەکەت داوای یەکێک لەم پشکنینانەی خوارەوەت لێبکات:

تیشکی سینی (تیشکی ئێکس).

وێنەگرتن بە لەرەلەری موگناتیسی MRI و وێنەگرتن بە تیشکی بڕگەیی بە کۆمپیوتەرکراو .

ST scan پشکنینی ئێسک.

شانەدەرکێشی بۆ ئێسک.

چارەسەری بەردەست بۆ نەخۆشییەکە هچ رێگاچارەیەکی بنبڕکەر بۆ نەخۆشییەکە نییە، ئامانج لە چارەسەرەکان تەنها سوککردنی نیشانەکانە، چارەسەرەکانیش رەنگە ئەمانەی خوارەوە بگرێتەوە:

چارەسەرکردن و ڕێگریکردن لە شکانی ئێس.

راستکردنەوەی ئێسکە خوارەکان لەوکاتەی خۆچەماندنەوە قورس دەبێت.

جڵەوکردنی ئازارەکەی.

چارەسەری سروشتی بۆ بەهێزکردنی ماسولکەکان.

ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆ رێگریکردن و چارەسەرکردنی شکاوی.

بەکارهێنانی دەرمانی ئازارشکێن.

خواردنی دەرمان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ کێشەی هۆڕمۆنەکان، کە رەنگە هەندێک لە نەخۆشەکان رووبەڕوی ببنەوە.

وەرگێڕ:شارا عومەر

بابەتی پێشتر

قائیمقامیەتی دەربەندیخان لەبارەی شۆفڵ و حەفارە و بارهەڵگرەکانەوە بڕیارێکی دەرکرد

بابەتی دواتر

تەرمی 13 کۆچبەری کورد گەڕێنرانەوە هەرێم

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share