بەم خواردنانە بەرەنگاری ئالوودەبوون بە شەکر ببەرەوە

رەنگە زۆرینەی رۆژ بە دڵ تامەزرۆی خواردنی پارچەیەک شیرینی بیت، کە ئەمەش زۆرجار بەهۆی ئالوودەبوون بە شەکر روودەدات و بە دڵنیاییشەوە زۆر خواردنی شەکر چەندین زیانی بۆ تەندروستی هەیە.

شارەزایانی بواری پزیشکی چەند خۆراکێکیان دیاریکردووە کە لەو کاتانەدا بخورێن کە ئارەزووی خواردنی شیرینی دەکەیت، بەم شێوەیە کاریگەرییەکانی خواردنی شەکری دەستکرد لەسەر جەستە کەمدەبێتەوە لەوانەش:

-میوە، دەتوانیت ئەو میوانە بخۆیت کە شیرینیان زیاتر تێدایە وەک مانگۆ و ترێ و توو.
-خواردنی شوکلاتەی رەش یەکێکی دیکەیە لە بژاردە گونجاوەکان.
-خواردنی ژەمی سووک کە پێکهاتەی شۆفان و میوەی وشککراوی تێدابێت.
-تۆوی شیا و بنێشتی بێشەکر و نیسک و ماست و خورما بەشێکی دیکەن لە خواردنە گونجاوەکان.
-پەتاتەی شیرین، گۆشتی سوور و مریشک و نیسک و دانەوێڵە و ترشیات دەتوانرێت بەکاربهێنرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستی: تیمێکی تەندروستیی یونامی بۆ چارەسەری توشبووانی کۆرۆنا دێنە هەولێر

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 20ی تشرینی یەکەم، ڕێککەوتنێکی لەگەڵ ڕێکخراوەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان واژووکرد بەمەبەستی هاتنی تیمێکی تەندروستیی…
Total
0
Share