بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر دەستگیركردنی تیرۆریستێك لە سنووری قەزای چەمچەماڵ رادەگەیەنێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، “لە درێژەی كار و چالاكییەكان بەمەبەستی پاراستنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان و سەروماڵی هاوڵاتییان، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر لە قەزای چەمچەماڵ تیرۆریستێك دەستگیردەكات.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، تیرۆریستی دەستگیركراو لەدایكبووی ساڵی 1981 بە كە خەڵكی پارێزگای سەڵاحەدینە و لە قەزای چەمچەماڵ خۆی حەشاردابوو.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ناوبراو پێشینەی كاری تیرۆریستیی هەبووە لەناو ڕێكخراوی تیرۆرستیی دەوڵەتی ئیسلامیی داعش، توانرا لە ئۆپەراسیۆنێكدا لەلایەن هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر CTG دەستگیربكرێت.