زیاتر لە 500 خێزانی دیكەی ئاوارە گەڕانەوە زێدی خۆیان

ئەمڕۆ زیاتر لە 500 خێزانی دیكەی ئاوارەی كەمپەكانی هەولێر بەرەزامەندیی خۆیان گەڕانەوە زێدی خۆیان لە پارێزگای نەینەوا،

سامر مەشكور بەڕ‌ێوەبەری بەشی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان لە وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق بە میدیای رەسمیی یەكێتی راگەیاند، “ئەمڕۆ پێنجشەممە لە كامپی حەسەن شام و خازر لە هەولێر 521 خێزانی ئاوارە بەرەزامەندیی خۆیان گەڕانەوە بۆ زێدی خۆیان لە پارێزگای نەینەوا”.

وتیشی، “ستافی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران هاوكاری دارایی و فریاگوزاری و كەلوپەل و پشتیوانی سەقامگیری بۆ خێزانە ئاوارەكان دابیندەكەن لەكاتی گەڕانەوەیان بۆ زێدی خۆیان، تاوەكو بتوانن ژیانێكی پارێزراویان هەبێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شێركۆ جەودەت: لە بەغدادەوە بەنزینی 450 دیناری بنێرێت كۆتایی بە یاریكردنی نرخی بەنزین دەهێنێت

شێركۆ جەودەت ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەپێی بەدواداچوونەكان بەرزبوونەوەی نرخی…
Total
0
Share