نوێترین زانیاری لەبارەی بە بانكیكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم

پەرلەمانتارێكی كورد دەڵێت، وەزیری دارایی عێراق بۆ بە بانكیكردن (توطین)ی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بانکەكانی رەشید و رافیدەین و TBI چاوەڕوانی وەڵامی هەرێمە.

سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بۆ بەدواداچوونی جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی تایبەت بە بانكیكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، بە نووسراوی ژمارە (780/د لە 2024/6/3) پرسیارم لە وەزیری دارایی عێراق کرد چییان کردووە بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی.

وتیشی، “وەزیری دارایی عێراق بە نووسراوی ژمارە (5779 لە 2024/7/23) ئاماژە بەوە دەکات لە 2024/4/7 بە نووسراوی ژمارە (9429) داوای زانیاریی فەرمانبەرانی هەرێمیان کردووە بۆ بەبانكیكردنی مووچەکانیان لە بانکی رەشید و رافیدەین و TBI و، چاوەڕوانی وەڵامی حکومەتی هەرێمن”.

سۆران عومەر باسی لەوەشكرد، “تا ئەمڕۆ حکومەتی هەرێم ئامادەنییە لیستەکان بدات بۆ تەوتین و دەستی بە فشار کردووە لەسەر فەرمانبەران تاکو هەژماری من لە بانکی ئەهلی پڕبکەنەوە”.

دووپاتیشیكردەوە، دوای ئەم وەڵامەی وەزیری دارایی فیدراڵ، ئاشکرایە حکومەتی هەرێم پاش 112 رۆژ لە داواکردنی زانیاریی موچەخۆران ئامادەنیە تەوتین بكات بەهۆی ئەوەی دەیەوێت جڵەوی پارەی مووچە لای خۆی بێت و خەریکی فشاری نایاساییە لەسەر مووچەخۆران بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی هەژماری من.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشكرد، لەدوای ئەم بێ وەڵامییەی حکومەتی هەرێم بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی هەنگاوی دیكە دەگرنەبەر.

بابەتی پێشتر

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دواخرا

بابەتی دواتر

فراکسیۆنی یەکێتی و فراکسیۆنی بابیلۆن لەبارەی دواخستنی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگای ئاسایشی هەرێم، تۆمەتباری رووداوی کوشتنی هاوڵاتییەکەی گەڕەکی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی دەستگیرکرد

دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویکردەوە، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی توانیان، لەماوەی کەمتر لە 5 کاتژمێر، پاش بەدواداچوونی ورد تۆمەتباری…
Total
0
Share