کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دواخرا

هەرچەندە بڕیاربوو ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بەڕێوەبچێت لەسەر داوای محەمەد شیاع سودانی دواخرا.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، هەرچەندە ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لەمڕۆدا تەواوبووبوو، لەسەر داوای محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دواخرا.

هەر بەپێی زانیارییەکان، سودانی دەیەوێت دەرفەتی زیاتر لەبەردەم لایەنەکان بڕەخسێت بەمەبەستی رێکەوتن.

بڕیارە کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەڕێوەبچێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستی: نەختینە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دەرمان لە سلێمانی دابیندەکرێت

وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، وەزارەتی دارایی بەڵێنی دابینکردنی نەختینەی داوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دەرمان لە سلێمانی. سەبارەت…
Total
0
Share