دەستپێشخەریی زانکۆی سەوز لە زانکۆی کۆیە راگەیەندرا

بە ئەنجامدان و خستنەڕووی چەند چالاكییەكی ژینگەیی و جۆراوجۆر دەستپێشخەریی زانکۆی سەوز لە زانکۆی کۆیە راگەیەندرا

راگەیاندنی پرۆژەكە بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم و ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و محەمەد حەسیب سەرۆکی زانکۆی کۆیە بەرێوەچوو.

سەرەتا جێگری سەرۆک وەزیران، لە باخچەی سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیە نەمامێکی وەکو هێمایەک بۆ زانکۆی سەوز چاند. دواتر بە یاوەری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و سەرۆکی زانکۆی کۆیە، مۆدێلی زانکۆی سەوز و دۆستی ژینگەی زانکۆی کۆیەیان بینی و لەلایەن سەرۆکی زانکۆی کۆیەوە وردەکاریی پرۆژەکە و سوود و ئامانجەکانی مۆدێل و پرۆژەکە خرایەڕوو.

هەر لەمیانی چالاکییەکانی ئەو رۆژەدا، جێگری سەرۆکی حکومەت لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا زانکۆی کۆیەی وەکو زانکۆی سەوز راگەیاند و، بڕی 12 پاسی کارەبایی بەخشییە زانکۆکە.

دواتریش ئامادەبووان پێشانگای کاری خوێندکاران لە چوارچێوەی زانکۆی سەوز، پێشانگای کارسازی لەلایەن کۆمپانیاکان، یاریی فوتساڵ و یاریی کۆتایی شەترەنج بۆ خوێندکارانیان بەسەرکردەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەکی ئاگادار: رەنگە ئەمڕۆ بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگەکانی 11 و 12 بدرێت

بەپێی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا، رەنگە بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگەکانی 11 و 12ـش بدرێت. سەرچاوەیەکی…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بەبێ کۆشش و عارەقی ناوچەوانی کرێکاران هیچ وڵاتێک بەرەو پێشەوە هەنگاو نانێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران پەیامێکی بڵاوکردەوە. بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی ڕۆژی…
Total
0
Share