ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

پێشبینییەكانی كەشناسی دەڵێن، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمانی هەرێم نیمچە هەور دەبێت و پلەكانی گەرماش بەرزدەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور و نیمچە هەور دەبێت و، پلەکانی گەرما (1 تا 2) پلە بەرزدەبنەوە بە بەراوورد بە تۆمارکراوی دوێنێ.

دەربارەی كەشوهەوای سبەینێ-ش دەڵێت، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و، پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراوی شار و ناوچەكانیش بەمجۆرە دەبن، (هەولێر 33 پلە، سلێمانی 32، دهۆک 32، کەرکوک 35، هەڵەبجە 34، زاخۆ 32، سۆران 30، حاجی ئۆمەران 24 و گەرمیان 36 پلە).

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داوا دەکرێت سبەینێ دانیشتنی نائاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجامبدرێت

سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “داواکارییەکمان پێگەیشتووە بۆ ئەنجامدانی دانیشتنێکی نائاسایی”. لە بەیاننامەیەکدا سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی…
Total
0
Share