بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی تێکڕای پلەی گەرمی بۆ مانگی تەمموز راگەیاند و دەڵێت، ”لە ئاستی سی ساڵی رابردوودایە”.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی ئاماژەی بەوە کرد، ”بەپێی داتا تۆماركراوەكانی وێسگەی كەشناسیی سلێمانی لە مانگی تەمموزی ئەمساڵدا نزمترین پلەی گەرمی 24 پلە و بەرزترین پلەش 42.9 پلە بووە”.
دەشڵێت، ”تێكڕای پلەی گەرمی لە مانگی تەمموزی ئەمساڵدا 34.1 پلە بووە كە لە ئاستی تێكڕای سی ساڵی رابردوودایە”.