راگەیەندراوێك لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانییەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی كەسێكی بە تۆمەتی دزیكردن راگەیاند.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، مەفرەزەكانی نووسینگەی كوردساتی بەشی نەهێشتنی تاوان تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كەبڕی یەك ملیۆن و پێنج سەد هەزار دیناری دزیبوو.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كەدزی‌ لێكراوە، بڕی یەك ملیۆن و پێنج سەد هەزار دیناری لێدزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی نووسینگەی كوردساتی نەهێشتنی تاوانەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت‌.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، تۆمەتبار لەدایكبووی ساڵی 1996بووە و دانی بەتاوانەكەیدا ناوە و بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێبوار ستار: جێگری دووەمی سەرۆكی پارتی لە بانگەشە باسی ئازادیی دەکات کەچی لە ناوچەکانی خۆیان دەستی ناوەتە بینی خەڵکەوە

رێبوار ستار رایگەیاند، لە وتارەكەی جێگری دووەمی سەرۆكی پارتی لەكاتی بانگەشەدا، شتگەلێكی باسدەكرد لە فەرهەنگی ئەودا جێگەی نەدەبووەوە،…
Total
0
Share