خاڵی سنوری حاجی ئۆمەران ڕاگرتنی گەشتی هاوڵاتییانی ڕاگەیاند

خاڵی سنوری حاجی ئۆمەران ڕایگەیاند، بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لە ئەمشەو کاتژمێت 12 وە دەروازەکە بە ڕوی گەشتیاراندا دادەخرێت.

بەپێی ڕاگەیەنراوێکی دەروازە سنورییەکە بەم ڕێنمایانە جوڵەی گەشتیاران ڕادەگیرێت:

1- ئەم شەو کاتژمێر (12 ) رێکەوتی (25/12/2020 ) دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەران بە رووی گەشتیارانەوە دادەخرێت .

2- چوونی ھاولاتیاینی ھەرێمی کوردستان بۆ وەلاتی ئێران قەدەغەیە.

3 – ھاتنی ھاولاتییانی ئێرانی بۆ ھەرێمی کوردستان قەدەغەیە.

4- ئەو ھاولاتییانەی ھەرێمی کوردستان کە لە ئێران ماونەتەوە و پاشان دەگەرێنەوە لە کاتژمێر ( 8 ) بەیانی تا کو ( 6 ) ی ئێوارە دەتوانن بگەرێنەوە و بە پێی رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی بۆ ماوەی ( 14 ) رۆژ لە سەر خەرجییەکانی خۆیان گەرەنتین دەکرێن.

5- ھاولاتییانی ئێرانی کە لە ھەرێمی کوردستان ماونەتەوە دەتوانن بۆ وەلاتی خۆیان ئێران بگەرێنەوە.

ڕاگەیەنراوەکەی دەروازە سنورییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ” داوا لە ھەمووو ھاولاتییانی خۆشەویستی  ھەرێمی کوردستان دەکەین ئەوانەی نیازی چوونی ئێرانیان ھەیە سەرەدانی دەروازەی حاجی ئۆمەران نەکەن چونکە رێگایان پێ نادرێت،  و ھەروەھا ھاولاتییانی ئێرانی کە نیازی گەشت کردن بۆ ھەرێمی کوردستانیان ھەیە سەرەدانی دەروازەی حاجی ئۆمەران نەکەن چونکە رێگایان پێ نادرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. له‌نێو سه‌دان گه‌نج 11یان براوه‌ بوون بۆ پاڵپشتیكردنی پرۆژه‌كانیان

هه‌فته‌ی كارسازیی جیهانی له‌ پایته‌ختی ڕۆشنبیری ده‌ستی به‌ كاره‌كانی كرد كه‌ له‌لایه‌ن ڤیم فاونده‌یشنه‌وه‌ بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی…
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: ئەگەر حكومە‌تی هە‌رێم ڕاستگۆیە‌ دە‌بێت فڕۆكە‌خانە‌كان بە‌ ڕووی هە‌ر فڕۆكە‌یە‌كدا دابخات كە پە‌نابە‌ران دیپۆرتدە‌كەنەوە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، “ئەگەر حكومە‌تی هە‌رێم ڕاستگۆیە‌ لە‌كە‌یسی پە‌نابە‌رانی بە‌ریتانیادا دە‌بێت فڕۆكە‌خانە‌كانی هەرێم بە‌ ڕووی ھە‌ر…
Total
0
Share