بەڕێوەبەری كارەبای سلێمانی: داوامان کردووە ماوەی لێخۆشبوونی قەرزی کارەبا درێژبکرێتەوە

ئەندازیار ئەنوەر حمە سعید، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، تا ئێستا هیچ بڕیارێک بۆ درێژکردنەوەی ماوەی لێخۆشبوونی قەرزی کارەبا نییە، بەڵام داوامان کردووە درێژبکرێتەوە.

بە گوێرەی قسەی بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای سلێمانی، بڕیاری لێخۆشبوونەکە سوودێکی باشی هەبووە و تەنها لە سەرەتای مانگی حەوتەوە تاوەکو دوێنێ، 37 ملیار دینار داهات کۆکراوەتەوە.

راشیگەیاند، لە ماوەی سێ مانگی ئەمساڵ کە داشکاندن نەبووە، لە 45 بۆ 50 ملیار دینارێک بووە و جیاوازییەکی زۆری هەبووە لەگەڵ دوای داشکاندن کە نزیکەی دوو هێندە داهات کۆکراوەتەوە.

بابەتی پێشتر

سێ هەفتەیە هیچ کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی وەزیران ئەنجامنەدراوە

بابەتی دواتر

پۆلیسی قەڵادزێ دوو تۆمەتباری دەستگیرکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share