لە رانیە کەسێک دەستگیرکرا بە ناوی کاری خێرخوازییەوە فێڵی لە هاوڵاتییان کردووە

پۆلیسی رانیە دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە بەناوی کاری خێرخوازییەوە فێڵی لە ژمارەیەک هاوڵاتیی کردووە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی رانیە بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هێزەکانمان لە پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی راپەڕین ئاگادارکرانەوە لە جۆرێک لە جۆرەکانی تاوانی فێڵکردن لەلایەن تۆمەتبارێک کە بەفێڵی هاوکاریکردنی چەند هاوڵاتییەک بەناوی کاری خێرخوازیەوە پێناسەکانیانی بەدەستهێناوە، دواتر بەو پێناسانە هەستاوە بەدروستکردنی کارتی بانکی و دواتر ئەو کارتانەی بەکارهێناوە بۆ بازرگانی و وەرگرتنی دۆلار لەبانکەکان، بڕیاری دادوەر بە دەست هات و پڕاوی لێکۆڵینەوە کرایەوە.

ئاشکراشیکرد، دوای بە دەستهێنانی زانیاریی ورد و پێویست توانرا لە ماوەیەکی کەمدا تۆمەتبار بەناوی (ی.ع.ا) لە رەگەزی نێر دەستگیر بکرێت، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا لەبەردەم دادوەر و پۆلیسدا دانینا بە تاوانەکەی،

دادوەر بریاریدا بەڕاگرتنی تۆمەتباری ناوبراو بەپێی ماددەی 456 لە یاسای سزادانی عێراقی.

بابەتی پێشتر

ئیلیۆن مەسک نازناوی دەوڵەمەندترین پیاوی جیهانی لەدەستدا

بابەتی دواتر

لە ئەمریکا فڕۆکەیەک کەوتەخوارەوە و تێكشکا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی هەولێر: كەسێك دەستگیركرا كەلوپەلی لەنێو چەندین ئۆتۆمبێلدا دزیوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر بڵاویكردووەتەوە، كەسێك دەستگیركرا كەلوپەلی لەنێو چەندین ئۆتۆمبێلدا دزیوە. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر كە وێنەیەكی…
Total
0
Share