دوو کاندیدی پارتی لەلایەن كۆمسیۆنەوە دوورخرانەوە

خالید عەباس، سەرۆکی ئۆفیسی دهۆکی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، بە بڕیاری ئەنجومەنی کۆمسیارانی عێراق کە ئەمڕۆ ئاگادارکراونەتەوە، دوو کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنەکان دوورخراونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو دوو کەسە كە بریتین لە حاکم محەمەد ئەمین، سەرۆک لیستی پارتی لە دهۆك، هەروەها پەروین ئەکرەم بەهۆی نەبوونی مەرجە پێویستەکان، لە لیستی کاندیدەکان دوورخرانەوە.

بەرپرسەكەی كۆمسیۆن ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو دوو کەسە دانیشتووی دهۆک-ن، بەڵام کارتی نیشتمانی و کارتی دەنگدانیان لە دهۆک نەبووە کە بە گوێرەی یاسای هەڵبژاردنی هەرێم دەبێت کاندید خەڵکی هەرێمی کوردستان بێت و بە رەگەزنامە خەڵکی پارێزگاکانی هەرێم بێت نەوەک ناوچە دابڕاوەکان.

ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە پارتی لەماوەی سێ رۆژدا، جێگرەوە بۆ شوێنەکانیان دابنێت و ناوەکانیان بداتە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق.

بابەتی پێشتر

نرخی هەر ئەمپێرێکی کارەبای مۆلیدە بۆ مانگی حوزەیران لەنێوان 14 بۆ 15 هەزار دیناردایە

بابەتی دواتر

گۆشتفرۆشێك داخرا<br> گۆشتی بەستووی بە نرخی فرێش ساغكردووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كەشناسیی هەرێم: ئەمشەو بارانبارینی پچڕپچڕ و هەورەبروسكە تاوەكو بەرەبەیان بەردەوامدەبێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمشەو بارانبارینی پچڕپچڕ و هەورەبروسكە تاوەكو بەرەبەیان بەردەوامدەبێت. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسیی…
Total
0
Share