كەشناسیی هەرێم: ئەمشەو بارانبارینی پچڕپچڕ و هەورەبروسكە تاوەكو بەرەبەیان بەردەوامدەبێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمشەو بارانبارینی پچڕپچڕ و هەورەبروسكە تاوەكو بەرەبەیان بەردەوامدەبێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمشەو بارانبارینی پچڕپچڕ و هەورەبروسكە لە ناوەڕاستی هەرێم تا كاتەكانی بەرەبەیان بەردەوامدەبێت و لەناوچەكانی دیكە پێشبینیدەكرێت بارانی بەلێزمە لە پارێزگای دهۆك و ناوچە شاخاوییەكانی و هەندێك لە ناوچە شاخاوییەكانی هەولێر و ئیدارەی راپەڕین ببارێت، بەڵام بۆ ناوچەكانی دیكە تەنها باران و هەورەبروسكەی ئاساییدەبێت.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سبەی بەیانیی رۆژی چوارشەممە لە كاتەكانی بەیانیدا باران و هەورەبروسكە لە سەرجەم ناوچەكانی هەرێم بەردەوامدەبێت جگە لە پارێزگای هەولێر كە تا ڕادەیەك بارانی كەم دەبێت، بەڵام لە دوای نیوەڕۆوە بارانبارین لە سەرجەم ناوچەكانی هەرێم تا كاتەكانی ئێوارە بەردەوامدەبێت.

ئەمەش بارانی 12 كاتژمێری ڕابردووی هەرێمە:

هەولێر6.6 ملم

پیرمام 22.5 ملم

سلێمانی تا كاتی ئامادەكردنی راپۆرتە هیچ نەباریبوو

چەمچەماڵ 4.0 ملم

دهۆك 14.0 ملمزاخۆ 23.3 ملمشەمامك 8.0 ملمشەقلاوە 6.5 ملمئاكرێ 11.2 ملمئامێدی 28.0 ملمبامەرنێ 29.0 ملمبارزان 7.0 ملمبازیان 2.6 ملمدەربەندیخان 0.2 ملمحاجی ئۆمەران 1.0 ملمخەبات 28.0 ملممانگیش 1.0 ملممەیدان 0.2 ملمسۆران 1.6 ملمباتوفە 11.0 ملممێرگەسور 2.0 ملمكەركوك 0.4 ملمدووز 7.0 ملمخانەقین 3.4 ملمتێبینی ئێستا لەوەرزی بهارداین:-1- گۆڕانكاری زۆر لە كەش و هەودا ڕوو دەدات2- باران بەیەكسانی لە هەموو ناوچەكان نابارێت

بابەتی پێشتر

وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا: زیادبوونی کۆچبەران بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی رێژەی تاوان لە وڵاتەکەماندا

بابەتی دواتر

بەهۆی بارانی بەخووڕەوە لە چەند شوێنێكی هەولێر لافاو دروستبوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share