چاودێریی بازرگانی باس لە هۆکارەکانی گرانبوونی کاڵاکان دەکات

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێریی بازرگانیی سلێمانی باس لە گرانبوونی بەشێک لە کاڵا و کەلوپەلەکان دەکات و یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکان بۆ بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار دەگێڕێتەوە.

لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا سۆران عەبدولغەفوور بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی سلێمانی رایگەیاند، کاڵاکان بەشێکیان بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلارەوە گرانبوون کە هۆکارێکی سەرەکیی گرانییە لە بازاڕدا.

باسی لە گرانبوونی گۆشت و هێلکە کرد وەک دوو کاڵای سەرەکی و رایگەیاند، هێلکە بەهۆی گرانبوونی عەلەف و گازەوە گرانبووە، هەر تۆنێک عەلەف لە 470 دۆلارەوە بەرزبووەتەوە بۆ 540 دۆلار، ئەمە دوو جار نرخەکەی بەرزبووەتەوە لەسەر وەبەرهێنەر، چونکە نرخی دۆلاریش لە هەمانکاتدا بەرزبووەتەوە.

ئاماژەی بەوەکرد، بەرزبوونەوەی نرخی گۆشتیش بە هەمانشێوە پەیوەندیدارە بە گرانبوونی عەلەف و بەرزبوونەوەی نرخی گۆشت و ئاژەڵەکان بە زیندووی ئەوەش لە هەمانکاتدا دەگەڕیتەوە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار.

سەبارەت بە نرخی کاڵا و کەلوپەلەکانی دیکە رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی کاڵاکانی دیکەی وەک برنج، رۆن، شەکر و شتومەکی دیکە بە نرخی پێشووی دۆلار کڕدراون و تا ئێستاش هەر ئەوانەن لەناو بازاڕدا بۆیە نرخیان بەرزنەبووەتەوە.

هاوڵاتییانیشی لەوە دڵنیاکردەوە کە بەردەوام چاودێریی نرخەکان دەکەن و لە هەر شوێنێک گرانفرۆشی بکرێت راستەوخۆ دایدەخەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توركیا بەڵێنی لە سوید و فینلەندا وەرگرت
چەك و پەكەكە داواكاریی سەرەكیی توركیا بوون بۆ هەردوو وڵاتەكە

دوای ئەوەی توركیا ڕەزامەندیی دا بۆ بەئەندامبوونی سوید و فینلەندا لە هاوپەیمانیی ناتۆ، ‏سەرچاوەیەكی ئەمریكی ڕەتیدەكاتەوە واشنتۆن هیچ…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی خانووبەرەی دووەمی سلێمانی: کانییە سروشتییەکان ئەگەر بەناوی خەڵکیشەوە بن لەسەر وەزارەتی دارایی تۆماردەکرێن

بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی دووەمی سلێمانی ڕایگەیاند، بەگوێرەی ماددەی 7ـی بڕگەی 2 لە یاسای ژمارە 90ـی ساڵی 1975ـی هەموارکراو،…
زیاتر ببینە

د. نەرمین مەعروف: لە دوو رۆژی داهاتوودا مووچەی مانگی چوار رەوانەی هەرێمی كوردستان دەكرێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت لە دوو رۆژی داهاتوودا مووچەی مانگی چوار رەوانەی هەرێمی…
Total
0
Share