کەشناسیی هەرێم: بارانبارین بەردەوام دەبێت

کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، بارانبارین لە ئەمڕۆ و سبەینێدا بەردەوامی دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمانى هەرێم بەگشتی هەور دەبێت لەگەڵ بەردەوامی تاوەباران و هەورەبروسکە لە زوربەی ناوچەکاندا لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆ پێشبینی دەکرێت بڕی دابارین زیادبێت بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییەکان و سەنتەری شارەکانیش بە رێژەیەکی کەم.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ ئەمڕۆ دووشەممە پلەی گەرمیا بە رێژەی یەک تا سێ پلە دابەزین بەخۆیەوە دەبینێت و خێرایی با مامناوەند دەبێت و هەندێک کات بۆ سەروو 25 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا زیاددەکات.

لەبارەی کەشوهەوای سبەی سێشەممەوە باسی لەوەکردووە، بارانبارین بەردەوامى دەبێت بەجۆرێک بڕی بارین زیاتر دەبێت بەراورد بە ئەمڕۆ بەجۆرێک لەکاتەکانی بەیانی، لێزمەباران و بروسکە و رەشەبا دەبێت، سەرەتا لەناوچەکانی بادینیان دەستپێدەکات پاشان تەواوی ناوچەکانی تر دەگرێتەوە.

خێراى با لە کاتەکانی دوای نیوەرۆ زیاد دەبێت و ئەگەری رەشەبا هەیە لەناوچەکانی باشووری خۆرئاوای هەرێم بۆ سەروی 50 کیلۆمەتر لە هەر کاتژمێرێکدا بۆ ماوەیەکی کەم و کەمێک بەرزدەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ بە نزیکەى 2-3 پلەى سیلیزى.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی خوێندنی باڵا: هەر دەرچوویەکی زانکۆ و پەیمانگاکان دەیەوێت ببێت بە چاودێری هەڵبژاردن لە رسوماتی پشتگیری دەبەخشرێت

بابەتی دواتر

ئێران یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی راگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share