وەزارەتی گواستنەوەی عێراق: گەشتە ئاسمانییەکانمان بۆ بەیروت بەردەوام دەبن

وەزارەتی گواستنەوە عێراق جەختی لە بەردەوامی گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی بەغداد بۆ بەیروت کردەوە و دەڵێت، ”هیچ گەشتێکمان هەڵنەوەشاوەتەوە”.

مەیسەم سافی، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە عێراق لە لێدوانێکیدا لەو بارەیەوە ئاماژەی بەوە کرد، ”گەشتەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدادەوە بۆ بەیروت بە شێوەیەکی ئاسایی بەردەوامن و هیچ گەشتێک رانەگیراوە یاخود هەڵنەوەشاوەتەوە”.

ئەمڕۆ هەریەکە لە ئەمریکا، بەریتانیا و فەرەنسا لەگەڵ چەند وڵاتێکی دیکە، بەیاننامەیان سەبارەت بە گەشتی هاوڵاتییانیان بۆ لوبنان بڵاوکردەوە و داوایان لێ دەکەن گەشت بۆ ئەو وڵاتە نەکەن و بەجێیبهێڵن.

ئەوەش لە کاتێکیدا گرژی و ئاڵۆزییەکانی لوبنان بەتایبەتی و رۆژهەڵاتی ناوڕاست بەگشتی لە زیادبووندایە و مەترسی گەورەبوونی جەنگ لە ئارادایە.

بابەتی پێشتر

رۆژنامەنووس سڵێمان ئەحمەد سزای سێ ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا

بابەتی دواتر

ئەو راگیراوەی لەچاکسازیی ژنان و منداڵانی سلێمانی هەڵاتبوو دەستگیرکرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share