سوپای عێراق زنجیرە چیاكانی حەمرینی بۆردوومان كردووە

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئاشكرایكردووە، لەڕێی هێرشە ئاسمانییەكانەوە ژمارەیەك “تیرۆریست”یان لە دیالە كردووەتە ئامانج.

لە ڕاگەیەندراوێكدا، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئەمڕۆ شەممە 10ی نیسان ڕایگەیاندووە، “هێزی ئاسمانیی عێراقی لەڕێی فڕۆكەی جۆری ئێف-16ەوە لە زنجیرە چیاكانی حەمرین چەند هێرشێكی ئاسمانی ئەنجامداوە”.

ئەوەش خراوەتەڕوو، “ئەو هێرشانە بە ڕێنمایی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی دیالە و لەڕێی زانیاریی هەواڵگرییەوە ئەنجامدراون”.

لە ئەنجامی ئەو هێرشانەش، “ژمارەیەك تیرۆریست كوژراون و چەند مۆڵگەیەكیشیان لەناوبراون”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حەسەن ڕۆحانی: یەکپارچەیی و ئارامی عێراق ئەولەویەتی ئێرانە

سەرۆککۆماری ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، وڵاتەکەی هەمیشە ئەولەویەتیداوە بەوەی عێراق یەکپارچە بێت و ئارامبێت،…
Total
0
Share