ئەمریكا پەیامێكی گرنگ بۆ عێراق دەنێرێت

وەزیری دەرەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، نامەیەكی گرنگمان لە حكومەتی ئەمریكاوە پێگەیشت كە دەدرێتە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و لایەنی پەیوەندیدار لە حكومەت.

فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە پۆستێكیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس (تویتەری پێشوو) دەڵێت،لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق كۆبووەتەوە و نامەیەكی گرنگی لێوەرگرت كە لەلایەن حكومەتی ئەمریكاوە بۆ حكومەتی عێراق نێردراوە كە دەدرێتە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەكان هەنگاوەكان دەگیرێنەبەر.

وەزیری دەرەوەی عێراق ئاماژەی بە ناوەرۆكی نامەكە نەكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گرنگترین پەیامەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە کەرنەڤاڵی ناساندنی کاندیدەکانی یەکێتی

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە وتارێکدا بەبۆنەی دەستپێکردنی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، چەند…
Total
0
Share