ئەمڕۆ لە عێراق تەنها لە شارە کوردییەکان مردن بە کۆرۆنا هەبوو

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماری توشبوون و مردنی لە پارێزگاکانی عێراق بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە لە 13 پارێزگای عێراق هیچ کەسێک بە ڤایرۆسی کۆرۆنا نەمردووە و تەنها پارێزگاکانی هەرێم و کەرکوک و دیالە حاڵەتی مردنی تێیدا تۆمارکراوە.

بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستیی عێراق حاڵەتەکانی مردن تەنها لە پارێزگاکانی “سلێمانی و هەولێر و کەرکوک و دهۆک و دیالە” تۆمارکراوە.

ئامارەکە نیشانی دەدات لە کۆی 22 حاڵەتی مردن لە سەرانسەری عێراق، 20 مردنی لە شارە کوردییەکان بووە و تەنها دوو مردنی لە پارێزگای دیالە بووە.

بەکۆی گشتی توشبوون و مردن بەبەراورد بە ڕێژەی دانیشتوان لە هەرێمی کوردستان زیاترە لە عێراق و وەزارەتی تەندروستیی هەرێمیش چەند ڕێکارێکی بۆ کوتانی هاوڵاتییان گرتووەتەبەر.

May be an image of text

بابەتی پێشتر

ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

بایرن میونشن 2-0 فرایبۆرگ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share