ئاگرێک لە کالیفۆرنیا کەوتەوە کە لەمێژووی خۆیدا هاوشێوەی نەبووە

ماوەی سێ رۆژە ئاگرێکی گەورە لە دارستانەکانی باکووری ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا کەوتووەتەوە بە شێوەیەک لە رابردوودا ئاگری لەو شێوەیەی بەخۆیەوە نەبینیوە.

بەهۆی ئاگرەکەوە تا ئێستا زیاتر لە 142 هێکتار زەوی سووتاون و چوار هەزار کەس ناچاربوون ماڵ و حاڵی خۆیان جێبهێڵن.

تیمەکانی ئاگرکوژێنەرەوە بە تیمێک کە پێکهاتووە لە دوو هەزار و 500 کەس و دەیان فڕۆکە هێلیکۆپتەر هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە بدەن، بەڵام تا ئێستا نەیانتوانیوە 1% ی کۆنتڕۆڵبکەن.

لە ئێستادا زۆرینەی ناوچەکانی کالیفۆرنیا خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و دانیشتووانەکەی لە هەر ئەگەرێک ئاگادارکراونەتەوە.

لە ساڵی 2018 بەهەمان شێوە ئاگرێکی بەهێز ناوچەکەی گرتەوە و بەهۆیەوە 85 کەس گیانیان لەدەستدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆژنامەی تەلەگراف: داعـ.ـش زیرەکیی دەستکرد بۆ کۆکردنەوەی جیـ.ـهادییە بەریتانییەکان بەکاردەهێنێت

رۆژنامەی تەلەگراف ئاشکرایدەکات، ئێستا، داعـ.ـش بۆ راکێشانی جیهادییە بەریتانییەکان بۆ ناو ریزەکانی، زیرەکی دەستکرد بەکاردەهێنێت. بەگوێرەی راپۆرتێکی رۆژنامەی…
Total
0
Share