ئاوڵەی مەیمون لە وڵاتێکی ئاسیایی تۆمارکرا

لە دوای بڵاوبوونەوەی پەتای ئاوڵەی مەیمون لە چەند وڵاتێکی کیشوەری ئەفریقا، گەیشتە کیشوەری ئاسیا و لە وڵاتێک یەکەمین حاڵەت تۆمارکرا.

وەزارەتی تەندروستیی فلیپین بڵاویکردەوە، یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە پەتای ئاوڵەی مەیمون لەمساڵدا تۆمارکراوە.

 

ئاشکراشیکرد، تووشبووەکە تەمەنی 33 ساڵانە و گەشتی دەرەوەی وڵاتی نەکردووە.

لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا زیاتر لە 18 هەزار حاڵەتی ئاوڵەی مەیمون لە ئەفریقا تۆمارکراوە کە هەزار و 200 حاڵەتیان لە هەفتەیەکدا بووە.

لە هەفتەی رابردووەوە رێکخراوی تەندروستیی جیهانی پەتاکەی بە باری لەناکاوی جیهانیی راگەیاند.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share