سەرۆکی کۆریای باکوور لەکاتی پێشکەشکردنی وتارێکدا دەستیکرد بە گریان

میدیای فەرمی کۆریای باکوور بڵاویکردووەتەوە کە کیم جۆنگ ئون سەرۆکی ئەو وڵاتە لەکاتی گوێگرتن لە ڕاپۆرتی پێنجەمین کۆنفرانسی دایکان دەست بە گریان دەکات.

تەلەڤزیۆنی ناوەندی کۆریای باکوور ئاماژەی بەوە کردووە کە سەرۆکی وڵاتەکەیان لەکاتی گوێگرتن لە ڕاپۆرتی پێنجەمین کۆنفرانسی دایکان و لە ساتی باسکردنی ئامادەیی دایکان بۆ ئەوەی خۆیان بکەنە قوربانی بۆ داهاتووی منداڵەکانیان دەستی بە گریان کرد”.

ئەمە یەکەمجار نییە سەرۆکی کۆریای باکوور لە کاتی وتارەکاندا بگری، پێشتریش لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوودا گریان کیمی ناچارکرد، لەکاتی قسەکردن لەسەر ئەو سەختییانەی کە وڵات پێیدا تێدەپەڕی، بۆ ماوەیەک واز لە قسەکردن بهێنێت.

ئەو وتارەش بەبۆنەی یادی 75 ساڵەی پارتی کرێکارانی دەسەڵاتدار پێشکەشی کرد، کە تێیدا باسی لە سەختییەکانی بەردەم ئەو وڵاتە کرد، هەروەها لەو کاتەدا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی هیچ تووشبوونێکی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارنەکردووە.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دۆخی کارەبا تاووتوێدەکات

بابەتی دواتر

روونکردنەوە لەبارەی ئاگرکەوتنەوە لە فڕۆکەخانەی سلێمانی دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share