ئارامکۆ: ساڵی 2026 خواست لەسەر نەوت یەک ملیۆن بەرمیل زیاددەکات

سەرۆکی کۆمپانیای ئارامکۆی سعودی رایگەیاند، سەرەڕای سزاکان بۆسەر هەردوو کۆمپانیای رۆزنەفت و لوکئۆیڵی روسی، بەڵام لە جیهاندا خواست لەسەر نەوت بە بەهێزیی ماوەتەوە.

ئەمین ناسر، سەرۆکی کۆمپانیای ئارامکۆی سعودیی لە کۆنفرانسێکدا ئاشکرایکرد، “هێشتا بازاڕەکانی جیهان تینوون بە نەوت، بەتایبەت وڵاتانی باشووری ئاسیا، ئەفریقا و ئەمریکای باشوور، لەنێو وڵاتانیشدا چین یەکێکە لەو وڵاتانەی کە بەردەوام خواستی لەسەر نەوت زیاتردەبێت، ئەمەش جێگیرییەکی بەخشیوە بە نرخی نەوت”.

تیشی، “رەنگە سزاکانی ئەمریکا بۆسەر کەرتی نەوتی روسیا کاریگەرییەکی کاتیی هەبێت، بەڵام کاریگەرییان لەسەر خواستی جیهان لەسەر نەوت نابێت، جیهان هێشتا پێویستی بە نەوت و غازە، بۆیە پێشبینیمان وایە کە گەشەی خواست لەسەر نەوت بۆ ساڵی 2026، لەنێوان یەک ملیۆن 200 هەزار بۆ یەک ملیۆن و 400 هەزار بەرمیل بێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پلاندانانی عێراق: داتای مووچە و دەرماڵەی فەرمانبەرانی دەوڵەت نوێدەکرێتەوە

وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاشکرایدەکات، داتای مووچەی فەرمانبەران و دەرماڵەی فەرمانبەرانی دەوڵەت لە چوارچێوەی پلەبەندی مووچەدا نوێدەکرێنەوە. هەنا ئیسماعیل،…
Total
0
Share