10 وەزیری بەرگریی پێشووی ئەمریکا داوا لە پنتاگۆن دەکەن دەستێوەردان لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان نەکەن

ژمارەیەک لە وەزیرانی بەرگریی پێشووی ئەمریکا کە ژمارەیان 10 وەزیرە، دەستێوەردان لە ناڕەزاییەکانی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئێستای ئەمریکا ڕەتدەکەنەوە و داواش لە دەسەڵاتدارانی پنتاگۆن دەکەن خۆیان لەو سکاڵایانە بەدوربگرن.

ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست ڕایگەیاند، ئەو وەزیرانەی بەرگریی ئەمریکا سەرجەمیان لە کابینەکانی پێشوودا وەزیر بوون و ئێستا لە ژیاندا ماون.

ئاشکراشیکردووە ئەو وەزیرانە بریتیین لە، ئاشتۆن کارتەر، دیک چینی، ویلیان کۆهین، مارک ئیسپەر، ڕۆبەرت گیتس، چاک هیگڵ، جەیمس ماتیس، لیۆن بانیتا، ویلیان بێری و دۆناڵد ڕامسفێڵد.

ئەو 10 وەزیرە دەڵێن ئەوە کاری سوپا نییە کە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دیارییبکات، هەوڵەکانی سوپا بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی هەڵبژاردنەکان هەنگاوێکی مەترسیداریی نادەستورییە.

ئەو بەرپرسانەی پێشووی پنتاگۆن ڕایانگەیاندووە، “ئێمە وەک وەزیرانی بەرگریی پێشووی ئەمریکا، سوێندمان خواردووە کە بەرگری لە پاراستنی دەستور بکەین و دژی هەر دوژمنێکی دەستور بوەستینەوە لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات، سوێندمان بۆ هیچ کەس و حزبێکی دیاریکراو نەخواردووە”.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، “هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا و ئاڵوگۆڕی ئاشتییانەی دەسەڵات ئەنجامی ئەوەیە، ئەوە سیمایەکی دیاری دیموکراتییەکەمانە”.

وەزیرانی پێشووی بەرگری دەڵێن، لە پێشتردا رووینەداوە مەگەر ئەوەی دوای هەڵبژاردنەکان ئاڵوگۆڕی ئاشتیانەی دەسەڵات کراوە، ئەمریکا تۆمارێکی نەپچڕاوی ئاڵوگۆڕی ئاشتییانە و دیموکراتی هەیە لە ساڵی 1789، تەنانەت لە کاتەکانی جەنگ، ململانێی حزبی، بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکان و قەیرانی داراییشدا.

وەزیرانی پێشوو داواشدەکەن ئەمساڵ جیاواز نەبێت و هاوشێوەی ساڵانی پێشوو بێت.

بابەتی پێشتر

وێنە.. ئەو پەیکەرانەی قاسم سولەیمانی کە بوونە مایەی "شەرمەزاری"

بابەتی دواتر

بەهۆی پێشبینییەکان بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی ئۆپیک+  نرخی نەوت بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share