گەنجێك لەكاتی راوەماسیدا خنكا

گەنجێكی كورد لەكاتی راوەماسیدا لە بەنداوی خاسەی كەركوك خنكا.

پەیامنێرمان لە كەركوك پێیڕاگەیاندین، کاتژمێر 5ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، گەنجێکی كورد بە ناوی (نەجات کاوە) دانیشتووی کەرکوك لەکاتی راوەماسیدا لە بەنداوی خاسە خنکا.

وتیشی، “گەنجەکە دانیشتووی گەڕەکی دەروازەی شاری کەرکوکە و تەمەنی 23 ساڵە، بۆ ئەنجامدانی گەشت و راوەماسی رووی لە بەنداوەکە کردووە”.

بابەتی پێشتر

داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی و هەڵەبجە ئاشكرادەكرێت

بابەتی دواتر

دایك و كچێك بە تۆمەتی كوشتن دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share