بافڵ تاڵەبانی: ئێستا یەك یەكێتی هەیە

بافڵ جەلال تاڵەبانی

بافڵ تاڵەبانی ڕایدەگەیەنێت، یەکێتی وەک ھێزی رچەشکێن خۆی نوێ کردووەتەوە و دەشڵێت، “ئێستا یەك یەكێتی هەیە”.

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، یەکێتی وەک ھێزی رچەشکێن خۆی نوێ کردووەتەوە و لەسەر بنەمای ھەڤاڵێتی ھاوبەش و یەکێتی ناو یەکێتی ئۆرگانەکانمان ڕێکخستەوە. ئەوەشی وت، “بەردەوامیش دەبین لە گۆڕانکاری لەسەر بنەمای گەشەپێدان و بوژاندنەوەی یەکێتی دوور لە بەرژەوەندی شەخسی”.

بافڵ تاڵەبانی ئەوەشی خستەڕوو، ئێستا یەک یەکێتی ھەیە کە ئەویش یەکێتی شەھیدان، پێشمەرگە، تێکۆشەران، زیندانیانی سیاسی، کەمئەندامانی سەنگەر و کەسوکاری شەھیدانە.

ئەو وتانەی هاوسەرۆكی یەكێتی ئەمڕۆ لەمیانەی پێشوازیكردنیدا بوو لە لیستی سەوز لە دەستەی باڵای کۆمکاری زیندانیانی سیاسیی کوردستان.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی نوسینگەكەی بافڵ تاڵەبانی بەگرنگییەوە لە ڕۆڵی تێکۆشەران و زیندانیانی سیاسی ڕووانی لە مێژووی خەباتی گەلی کورددا کە بەشدار و قوربانیدەری شۆڕش بوون و بەخۆڕاگریان بوونە داینەمۆی سەرخستنی خەبات.

هاوكات گفتوگۆکرا لەبارەی ماف و پێداویستییەکانی زیندانیانی کوردستان، ھەموارکردنەوەی یاسای تایبەت بە ژیان و گوزەرانی زیندانیان لەرێگای پێداچوونەوە بە یاسا بەرکارەکان لە پەرلەمانی کوردستان.

 

 

بابەتی پێشتر

گەرمیان.. لە ڕووداوێكدا ژنێك گیانیلەدەستدا و هاوسەرەكەی بەسەختی برینداربوو

بابەتی دواتر

بایدن: ئەركەكەمان لە ئەفغانستان بونیادنانی دەوڵەت نەبوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share