لە پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێلدا لە بەردەڕەش كەسێك گیانیلەدەستدا

دیمەنێكی پاش رووداوەكە

بەهۆی پێكدادان لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و تایبەتدا لە قەزای بەردەڕەش كەسێك گیانی لەدەستدا.

ئازاد تەها، بەرپرسی راگەیاندنی هاتوچۆی دهۆك رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ رووداوێكی هاتوچۆ لەسەر رێگای نێوان قەزای بەردەڕەش و ناحیەی كەڵك نزیك گوندی دووسەرە روویدا.

رووداوەكە لەنێوان ئۆتۆمبێلێكی (ترێلە فۆرت قەلاب) و (تۆیۆتا كامری تایبەت) بووە و لە ئاكامیدا كەسێك گیانیلەدەستدا، وەك ئەوەی ئازاد تەها ئاماژەی پێداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن: ژنان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رێژەی %43ی دەنگدەران پێکدەهێنن

بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ژنان رێژەی %43ی دەنگدەران پێکدەهێنن. بەپێی راپۆرتێکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، رێژەی…
Total
0
Share