ئەمڕۆ ئاهەنگی كردنەوەی ئۆڵۆمپیادی پاریس بەڕێوەدەچێت

بڕیارە ئەمڕۆ لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا ئاهەنگی كردنەوەی خولی سی و سێهەمینی یارییەكانی هاوینەی 2024 بەڕێوەبچێت.

ئۆڵۆمپیاد سەرلەنوێ لە پاریس ئەنجامدەدرێت، پاش 100 ساڵ لە دوا جاری میواندارێتیكردنی یارییەكان لە ساڵی 1924دا.

لە ئۆڵۆمپیاددا كێبڕكێ لە 329 یاری لە 32 وەرزشی جیاجیادا دەكرێت (28یان یاریی بنەڕەتیی ئۆڵۆمپیادن، چواریان یاریی زیادكراون) بە بەشداری 10 هەزار و 500 وەرزشەوان كە كێبڕكێ لەسەر 306 مەدالیا دەكەن.

یارییەكان لە ئەمڕۆوە دەستپێدەكەن و لە 11ی ئابی داهاتوو كۆتاییان پێدێت.

سەرەتای مەدالیاكان لە رۆژێك دوای رێوڕەسمی كردنەوە دەبەخشرێن، لە یارییەكانی وەك پاسكیلسواری، جۆدۆ و شمشێربازی.

ئاهەنگی كردنەوە كاتژمێر 8:30 بەكاتی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات و نزیكەی چوار كاتژمێر دەخایەنێت و پێشبینی دەكرێت نزیكەی 300 هەزار كەس ئامادەیبن.

بابەتی پێشتر

ئەو گوندەی رێگا بە هیچ ئۆتۆمبێلێک نادرێت بچێتە ناوی

بابەتی دواتر

هێڵی شەمەندەفەری خێرای فەرەنسا هێرشی كرایەسەر

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمپانیایەکی دیکە سزای چێڵسی-دا

کۆمپانیای هیوندای کۆری، گرێبەستی سپۆنسەریکردنی لەگەڵ یانەی چێڵسیی ئینگلیزی هەڵوەشاندەوە. بەهۆی پاڵپشتیکردنی لەشکرکێشی ڕوسیا بۆسەر ئۆکرانیا لەلایەن ڕۆمان…
Total
0
Share