بەهۆی خیانەتکارانەوە سۆڵشایەر لە کڕینی ئەگوێرۆ پەشیمان بووەتەوە

ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد، ئولی گۆنار سۆڵشایەر بەهیچ شێوەیەک هەوڵ بۆ گواستنەوەی سێرجیۆ ئەگوێرۆ نادات و هۆکارەکەش بۆ کەیسی تیڤێز و شمایکڵ دەگێڕێتەوە.

سۆڵشایەر لە چاوپێکەوتنێکدا بە ڕۆژنامەی ” زە سەن”ی بەریتانی ڕاگەیاندووە، ” لەو باوەڕەدا نیم یاریزانێک دوای 10 ساڵ یاریکردن بۆ یانەیەک، پەیوەندی بە یانەیەکی ڕکابەرەوە بکات، ئەوە داواکراوی من نییە”.

هەروەها دەڵێت، ” کاتێک یاریم بۆ مانچستەر یونایتد دەکرد، ئەگەر یانە ڕکابەرەکان داوایان بکردمایە و بڕۆشتمایە چی ڕوویدەدا؟ کوا وەفا؟! چونکە وەفا و دڵسۆزی یەکێکە لە بەهاکانی یانەکەمان و بەنسبەت منەوە زۆر گرنگە”.

سۆڵشایەر ڕوونکردنەوەی زیاتر دەدات و نمونە بە هەندێک لەو یاریزانانە دەهێنێتەوە کە لە یونایتدەوە ڕوویانکردووەتە سیتی و دەڵێت، ” دەزانم ئێمە پڕۆفیشناڵین، بەڵام کاتێک بۆ یونایتد یاریدەکەیت پەیوەندی بە سیتیەوە ناکەیت، چەندین نمونەمان لەسەر ئەم بابەتە هەیە و ناویان ناهێنم، خۆتان باش دەزانن باسی کێ دەکەم”.

لە ڕابردوودا هەریەک لە پیتەر شمایکڵی گۆڵپارێزی ئەفسانەیی دانیمارک و کارلۆس تیڤێزی هێرشبەری ئەرجەنتینی، لە مانچستەر یونایتدەوە بۆ سیتی بارگەیان گواستووەتەوە، بەڵام هەرگیز نەیانتوانی سەرکەوتووبن و گواستنەوەکانیان توڕەیی هاندەرانی لێکەوتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مه‌درید هێزی خۆی به‌رانبه‌ر ئینته‌ر نیشاندا و بایرن گه‌یشته‌ 16

ئه‌مشه‌و، چوارشه‌ممه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی گه‌ڕی چواره‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ شه‌ش یاری گرنگی دیکه‌ ئه‌نجامدران، ڕیاڵ مه‌درید یاری…
Total
0
Share