هێڵی شەمەندەفەری خێرای فەرەنسا هێرشی كرایەسەر

بە چەند كاتژمێرێك پێش دەستپێكردنی ئاهەنگی یارییەكانی ئۆلۆمپیاد، هێڵەكانی شەمەندەفەری خێرای فەرەنسا بەهۆی هێرشەوە راگیران.

جان بیار فاراندۆ، سەرۆكی ئەنجومەنی كارگێڕیی كۆمپانیای هێڵی شەمەندەفەری فەرەنسی (ئێس ئێن سی ئێف) رایگەیاند، هێرشێكی بەرفراوان كراوەتەسەر هێڵەكانی شەمەندەفەری خێرا، ئەمەش دەبێتەهۆی تێكدانی جوڵەی شەمەندەفەرەكان بە درێژایی پشووی كۆتایی هەفتە و، گرفت بەرۆكی نزیكەی 800 هەزار سەرنشین دەگرێتەوە.

هاوكات پاتریس فێرگریت، وەزیری گواستنەوە بە وەكالەت ئەو “كارە تاوانكارییە”ی رووبەڕووی هێڵەكانی شەمەندەفەری خێرا بووەتەوە ئیدانە كرد.

هۆشداریشیدا لە لێكەوتەكانی بەهۆی رەتكردنەوەی زۆرێك لە گەشتەكانەوە.

ئەو دۆخەی هێڵەكە بە چەند كاتژمێرێك دێت پێش ئاهەنگی دەستپێكردنی یارییەكانی ئۆڵۆمپیادی پاریس كە بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ بەڕێوەبچێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حکومەتی عێراق هەڵوێستی خۆی لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆسەر ئێران راگەیاند

وتەبێژی حکومەتی عێراق رایدەگەیەنێت، بەغداد نیگەرانیی قوڵی خۆی لەبارەی بەئامانجگرتنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران دەردەبڕێت. باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی…
زیاتر ببینە

ئەمریکا بۆ ئـ.ـێران: تا کۆتایی ئەمڕۆ دەرفەتتان هەیە داوای لێبوردن بکەن و گەرووی هورمز بکەنەوە

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی واڵ ستریت جۆرناڵ، ئەمریکا لەڕێگەی کەناڵە پەیوەندییە ڕاستەوخۆکان و وڵاتە نێوەندگیرەکانییەوە ئۆڵتیماتۆم (مۆڵەتی کۆتایی) داوە…
Total
0
Share