نهێنی وتەکانی کیمیچ بۆ یاریزانانی بەرشلۆنە ئاشکرا بوو

جۆشوا کیمیچ، ئەستێرەی یانەی بایرن میونشن سەرسام بووە بەو ئاستە بەرزەی پێکهاتەی نوێی بەرشلۆنە لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا پێشکەشی کردووە.

بەپێی زانیارییەکانی فیران مارتینێزی ڕۆژنامەنووسی ئیسپانی، دوای یاریی نێوان بایرن میونشن و بەرشلۆنە کە بە بردنەوەی بایرن (2-0) کۆتاییهات، جۆشوا کیمیچ و ئەندرێ تێر شتیگنی گۆڵپاریزی بارسا بەیەکەوە بینراون.

کیمیچ سەرسامبوونی خۆی نیشانداوە بەرامبەر ئەو ئاستەی یانە کەتەلۆنییەکە پێشکەشی کردووە، پێی وتووە، “ئێوە شۆکتان کردم، ناچاربووم زۆر زیاتر لەو مەودایە ڕابکەم کە لە مێشکی خۆمدا دامنابوو.”

لە کۆتاییدا یاریزانەکەی ئەڵمانیا جەختی لەوە کردووەتەوە، کە ئاستی ئەم وەرزەی پێکهاتەکەی چاڤی بەراورد بە وەرزی ڕابردوو زۆر جیاواز بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) دۆرتمۆند ڕیمۆنتادای به‌رامبه‌ر ئینتراخت فرانکفۆرت تۆمارکرد

یانه‌ی بوروسیا دۆرتمۆند ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی 18ی خولی ئه‌ڵمانیای به‌رامبه‌ر ئینتراخت فرانکفۆرت ئه‌نجامدا، یارییه‌که‌ش به‌ بردنه‌وه‌ی زه‌ردپۆشه‌کان کۆتاییهات. ئه‌مشه‌و…
Total
0
Share