بەپێی رۆژنامەی (Times)، بەریتانیا تاوتوێی بەرهەمهێنانی مووشەك بە مەودای 3.2 هەزار كیلۆمەتر دەكات بۆ لەناوبردنی چەكی ئەتۆمی.
رۆژنامەكە نووسیویەتی، “بەریتانیا تاوتوێی ئەگەری دروستكردنی مووشەكی دوورمەودا دەكات، تا بتوانێت ئەو مووشەكە ئەتۆمییانە لەناوببات كە لە روسیاوە هەڵدەدرێن”.
ئاماژەشیداوە، بەریتانیا دەتوانێت ئەم مووشەكە بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەڵمانیا دروستبكات، جۆن هێلی-ی وەزیری بەرگریی بەریتانیا لە میانەی سەردانەكەی چوارشەممەیدا بۆ بەرلین ئەو پرسەی تاوتوێكردووە، پێشبینش دەكرێت مووشەكەكان لە ئەڵمانیا جێگیربكرێن.